ئه‌م وتاره له رێكه‌وتی 10/7/2009، له رۆژنامه‌ی "Die Presse" ی ئۆتریشدا بلاَو كراوه‌ته‌وه. ڕۆژنامه‌ی "Die Presse" ڕۆژنامه‌یه‌كی سیاسی ـ ئابوورىیه و به یه‌کێک له ڕۆژنامه به که‌یفیه‌ته‌کانی ئوتریش ده‌ژمێردرێت و ڕۆژانه سێسه‌د هه‌زار تیراژی هه‌یه.
كۆماری ئیسلامیی ئێران‌و هه‌ڵبژاردن
رۆژانی پێش به ناو هه‌ڵبژاردنی ده‌یه‌مین سه‌رۆك كۆماری ئێران، رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی (مناظره) چوار كاندیدای دیاری كراوی ئیداره‌ی وه‌لی فقیهـ له تلویزیۆنه ده‌وڵه‌تی‌یه‌كاندا‌و باس كردنیان له سه‌ر به‌رنامه‌كانی خۆیان بۆ داهاتوو و هێندێكیش ره‌خنه گرتن له سه‌رۆك كۆمار ئه‌حمه‌دی نژاد، ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵكی ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ی هێنایه سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه هه‌ڵبژاردنی ئه‌م جاره‌یان جیاواز ده‌بێ له جارانی پێشوو و، له راستای ئه‌و بۆچوونه ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵكی ئێران به‌شدار بوون له ده‌نگداندا. خه‌ڵكی ئێران به گشتی شاره‌زایی سیاسه‌ته‌كانی رێژیمن‌و باش ده‌زانن كه له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به تایبه‌ت هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماردا ده‌نگی خه‌ڵك شوێندانه‌ر نیه، به‌ڵكوو ئه‌وه‌ی ده‌بێ جێبه‌جی بكرێ بڕیاری وه‌لی فقیهـ له‌و پێوه‌ندی‌یه‌دایه. هه‌ر بۆیه‌ش به‌شداری خه‌ڵك له به‌ناو هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ـ بێجگه له هێزه‌كان‌و ده‌ست‌و پێوه‌نده‌كانی رێژیم ـ زۆر كه‌مه‌و، رێژیم هه‌موو جارێ بۆ راكێشانی خه‌ڵك بۆ سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان پیلانی نوێ به‌ڕێوه ده‌با. پیلانی ئه‌م جاره زۆر باش داڕ‌ێژرابوو و به ته‌واوی سه‌ركه‌وتوو بوو له‌وه‌ی كه توانی ژماره‌یه‌كی كه‌م وێنه‌ی له خه‌ڵك بۆ لای سندووقه‌كانی ده‌نگدان راكێشێ، به‌ڵام رێپێوان، ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی‌و نیشاندانی دژایه‌تی بێ‌وێنه‌ی خه‌ڵك له رێژیم به‌م راده به‌ربڵاوه، بۆ رێژیم قابیلی پێشبینی نه‌بوو.
ئه‌وانه‌ی له‌و رێپێوانانه‌دا به‌شدار بوون زۆربه‌یان كه‌سانێك بوون كه ئه‌وپه‌ڕی بیزاری‌یان له رێژیم هه‌بوو و ئێستاش به‌هانه‌ی فێڵكردن له بژاردنی ده‌نگه‌كان هه‌لێكی باشی بۆ رێكخستبوون كه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك بیزاریی خۆیان ده‌رببڕن. ئه‌و رێپیوانانه به هۆی ئه‌وه‌ی كه له لاین رێكخراوگه‌لێكی دێموكراسیخواز رێكنه‌خرابوون، یان به هۆی ته‌نانه‌ت كه‌سایه‌تی‌یه‌كی خۆش نێو‌و چالاكی ئازادیی‌یه سیاسی‌یه‌كان رێكنه‌خرابوو، زۆری نه‌خایاند كه له لایه‌ن هێزه‌كانی رێژیمه‌وه به شێوه‌یه‌كی بێ‌به‌زه‌ییانه سه‌ركوت كرا. كاندیده شكست خواردوو یان فێڵ لێ‌كراوه‌كان به تایبه‌ت موسه‌وی‌و كه‌ڕووبی كه به رواڵه‌ت رێبه‌رایه‌تی ناره‌زایه‌تی‌یه‌كانیان به ده‌سته‌وه بوو كه‌سانێكی بێ‌توانا‌و باوه‌ڕمه‌ند به رێژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران بوون‌و له نیهایه‌تدا بۆ ئه‌وان زه‌ره‌ر به رێژیم گه‌یاندن خه‌تی سوور بوو و لێی تێنه‌ده‌په‌ڕین، چوونكه ویستی ئه‌وان به پێچه‌وانه‌ی ویستی خه‌ڵك رزگاری وڵات له چنگ دیكتاتۆریی رێژیم نه‌بوو، به‌ڵكوو ئامانجی نیهایی ئه‌وان به ده‌سته‌وه گرتنی ده‌سه‌ڵات به قازانجی خۆیان هه‌ر له چوارچێوه‌ی ئه‌م رێژیمه‌و به‌و قانوونه ئه‌ساسی‌یه‌وه بوو.
به‌ڵام ئه‌م رووداوانه سه‌ره‌ڕای وه‌رگرتنی قوربانی‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵك چه‌ند خاڵی پۆزه‌تیفیشی تێدا بوو:
1ـ دووبه‌ره‌كی نێو ده‌زگای به‌ڕێوه‌به‌ریی حكوومه‌تی گه‌وره‌تر‌و ئاشكراتر كرده‌وه.
2ـ ئه‌گه‌ر پێشتر ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵك به هۆی ره‌خنه له رژیم ده‌ستگیر‌و زیندانی ده‌كران، ئه‌م جاره‌یان موره گرینگه‌كانی رژیم بۆ خۆیان هێندێك له گه‌نده‌ڵی‌یه‌كانی حكوومه‌تیان ده‌ست نیشان كرد.
3ـ پیرۆزی رێژیم‌و به تایبه‌ت وه‌لی فقیهـ تێكشكا‌و به گشتی ئێستا حكوومه‌ت زه‌ربه هه‌ڵگرتر‌و لاوازتر بووه.
ئێستا پرسیاری سه‌ره‌كی بۆ ئه‌مریكا‌و یه‌كیه‌تیی ئورووپا ئه‌وه‌یه دیسان چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ن:
ـ كه له‌م رێژیمه‌دا رێفورم ده‌رگای دێموكراسی‌و ئازادی به رووی خه‌ڵك‌و ده‌ره‌وه بكاته‌وه؟
ـ كه له نێو مۆره‌كانی ئه‌و رێژیمه‌دا ده‌توانن كه‌سێك په‌یدا بكه‌ن كه له رێگای ئه‌وه‌وه، مه‌سه‌له‌ی وزه‌ی ناوكی، ده‌ست تێوه‌ردان له كاروباری وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌راست‌و پشت به‌ردانی گرووپه توندڕه‌وه ئیسلامی‌یه‌كانی چاره سه‌ر بكه‌ن؟ یان ئه‌م رووداوانه ئه‌وان دێنیته سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه ده‌بێ بۆ هێنانه دی دێموكراسی له ئێران‌دا رێكارێكی دیكه بدۆزرێته‌وه؟ به تایبه‌ت بۆ ئێمه زۆر گرنگه كه ئایا ده‌وڵه‌تی ئوتریش هه‌روا درێژه به په‌ره‌دانی پێوه‌ندی‌یه بازرگانی‌و سیاسی‌یه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران ده‌دا، یان ده‌گاته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه په‌روه‌نده‌ی تیرۆری دوكتور قاسملوو وه‌ك سه‌ره‌تای گۆڕینی ره‌فتار له‌گه‌ڵ ئێران له دادگایه‌كی عادلانه‌ی خۆیدا بخاته‌وه به‌ر لێكوڵینه‌وه؟
وڵامی ئه‌وانه‌و زۆر پرسیاری دیكه‌ش له داهاتوودا ده‌رده‌كه‌وی