جه‌نابی سه‌رۆك!
به‌شدارانی به‌ڕێز!
ئێران دووهه‌مین وڵاتی دنیایه كه زۆرترین مینی نه‌ته‌قاوه "منفجر نشده"ی له خاكی خۆی‌دا هه‌یه. به پێی راپۆرتی وه‌زاره‌تی كیشوه‌ری كۆماری ئیسلامی 16 میلیون مینی نه‌ته‌قاوه له رۆژئاوای ئێران‌دا هه‌یه. زۆربه‌ی ئه‌و مینانه له نێوان سنووره‌كانی باكووری رۆژئاوا _ باشووری رۆژئاوا‌و رۆژئاوای ئێران نێژراون، كه سنووره‌كانی 4 پارێزگای نیشته‌جێ‌بوونی كورده‌كان‌و چه‌ند شاری نیشته‌جێی عه‌ره‌ب له باشووری رۆژئاوای ئێران له خۆ ده‌گرێ. به پێی راپۆرتی وه‌زاره‌تی كیشوه‌ر زیاتر له سێ3 میلیۆن هێكتار له شاره‌كانی سنووری رۆژئاوای ئێران مینرێژ كراوه، كه تا ساڵی 1988 ته‌نیا 50 هێكتار له‌و زه‌وی‌یانه پاك كراونه‌ته‌وه.
ئه‌و مینانه له ماوه‌ی 28 ساڵی رابردوو‌و به هۆی شه‌ڕی 8 ساڵه‌ی نێوان ئێران‌و عێراق‌و هه‌روه‌ها شه‌ڕی كۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ هێزه به‌رهه‌ڵستكاره‌كانی كوردی ئێران له لایه‌ن هێزه‌كانی رێژیمه‌وه له‌و ناوچانه نێژراون. له ماوه‌ی ساڵه‌كانی 1980 تا 1995 كوردستانی ئێران میلیتاریزه كرابوو. بێجگه له پادگانه نیزامی‌یه دایمی‌یه‌كانی هه‌ڵكه‌وتوو له كوردستان زیاتر له 4500 پایگا، پاسگا، دیده‌بانی‌و بازڕه‌سی بۆ كونترول كردنی شوێنه گرنگه‌كان دانرابوو. له‌و ژماره‌یه زیاتر له 500 پایگا ده‌وریان مین گوزاری كرابوون. ئه‌وه بێجگه له پایگا سنووری‌یه‌كانی نێوان ئێران‌و عێراقه كه له شیمالی غه‌ربی تا جنووبی غه‌ربی به هۆی شه‌ڕی ئێران‌و عێراق مین گوزاری كرابوو. ئه‌و پایگایانه هه‌ر چه‌ند ئێستا به تاڵ كراون، به‌ڵام مینه‌كان هه‌روا له شوێنه‌كانی خۆیان ماونه‌ته‌وه‌و هه‌ڵنه‌گیراونه‌ته‌وه. ئه‌م مینانه نه‌ك هه‌ر شوێنی خۆیان پڕ مه‌ترسی كردووه، به‌ڵكوو له ماوه‌ی ئه‌م ساڵانه‌دا به هۆی به‌فر‌و باران له جێی خۆیان جوولاون‌و هه‌موو ده‌وروبه‌ری خۆیان وه‌ك جاده خاكی‌یه‌كان، كیڵگه‌كان‌و له‌وه‌ڕگه‌كانیان پڕ مه‌ترسی كردوه. له ئاكامدا زۆربه‌ی گوند نشینه‌كانی ئه‌م ناوچانه كیڵگه‌كانیان چۆڵ كردووه.
له لیستێكدا كه ئێستا من له‌به‌ر ده‌ستمدایه‌و پێشكه‌شتان ده‌كرێ ناو‌و موشه‌خه‌ساتی نێزیك به 350 كه‌س هاتووه كه له كوردستان به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و مینانه كوژراون یان بریندار بوون. هه‌روه‌ها CDیه‌كمان له به‌ر ده‌ست دایه كه وه‌زعی به‌شێك له قوربانی‌یه‌كانی مین له نێزیكه‌وه نیشان ده‌دا، ئه‌گه‌ر كات هه‌بوو پێم باشه نیشان بدرێ. دیاره ژماره‌ی ده‌قیقی كوژراو‌و بریندار زۆر له‌وه زیاترن‌و ئێستاش رۆژ نیه كه چه‌ند كه‌س له جووتیار‌و خه‌ڵكانی نیشته‌جێ له‌و شوێنانه به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و مینانه نه‌كوژرین یان بریندار نه‌بن. تازه‌ترین قوربانیانی مین له كوردستانی ئێران بریتین له:
ـ دوو كه‌س خه‌ڵكی ناوچه‌ی سه‌رده‌شت له مانگی ره‌شه‌مه‌ی ساڵی رابوردوو
ـ دوو كه‌س خه‌ڵكی ورمێ له مانگی ره‌شه‌مه‌ی ساڵی رابوردوو
ـ شوانێكی ته‌مه‌ن 50 ساڵ خه‌ڵكی ناوچه‌ی بانه له مانگی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌م ساڵ
ـ دوو كه‌س خه‌ڵكی ناوچه‌ی سه‌قز له مانگی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌م ساڵ
ـ كه‌سێك له ناوچه‌ی شنۆ له مانگی بانه‌مه‌ڕی ئه‌م ساڵ
ـ كچێك له ناوچه‌ی پاوه له مانگی جۆزه‌ردانی ئه‌م ساڵ
پێویسته ئه‌وه‌ش بلێین له هه‌ر بنه‌ماڵه‌یه‌كیش كه كه‌سێك به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین تووشی برینداری ده‌بێ ته‌واوی بنه‌ماڵه‌كه به هۆی خه‌رجی موعالیجه‌و به‌خێو كردنی ئه‌و نه‌فه‌ره ژیانیان تێك ده‌چێ، بێجگه له‌وه دانیشتوانی ده‌وروبه‌ری ئه‌و شوێنانه به دایم له دڵه‌خورپێ‌و نیگه‌رانی‌دان كه نه‌كا كه‌سیكیان تووشی ئه‌و به‌ڵایه بێ.
پێویسته ئه‌وه‌ش بڵێن كه به سه‌دان سه‌ر مه‌ڕ‌و ماڵاتی گوندنشینی هه‌ژاری ئه‌و ناوچانه‌ش به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و مینانه تێدا چوون، به‌م چه‌شنه ئه‌و خه‌ڵكه تووشی خه‌ساره‌تێكی ماڵی زۆر بوون. حكوومه‌تی كۆماری ئیسلامی نه هیچ كارێك بۆ پاك كردنه‌وه‌ی ئه‌و مینانه ده‌كا تا قوربانی‌یه‌كانی رۆژبه‌رۆژ زیاتر نه‌بن، نه هه‌زینه‌یه‌ك بۆ بژیوی ئه‌و كه‌سانه‌ی به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و مینانه به‌شێك له له‌شی خۆیان له ده‌ست داوه ته‌رخان ده‌كا، بۆیه ئه‌و خه‌ڵكه هه‌ژاره ناچار ده‌بن كه خه‌رجی موعالیجه‌ی برینداره‌كانیشیان بۆ خۆیان بده‌ن.
به‌م چه‌شنه ده‌بینین كه خه‌ڵكی كورد تووشی زۆرترین خه‌ساری ماڵی‌و گیانی له‌و مینانه بووه. حیزبی ئێمه به له به‌رچاو گرتنی ئه‌و خه‌ساره به‌رفراوانه ماڵی‌و گیانی‌یه‌ی كه تووشی خه‌ڵكه‌كه‌مان بوه‌ته‌وه به‌كار هێنانی ئه‌م مینانه به كارێكی دژی مرۆڤایه‌تی ده‌زانێ‌و مه‌حكوومی ده‌كا. هه‌ر بۆیه‌ش له دیسامبری 2007 حیزبی ئێمه به شێوه‌ی ره‌سمی بۆ به ئه‌ندامی "ژنواكال" به مه‌به‌ستی به‌ربه‌ره‌كانی له‌گه‌ڵ به كار هێنانی مینی دژه نه‌فه‌ر‌و له مانگی سپتامبری 2008 به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری ژنواكال‌و رێكخراوی " فریاكه‌وتنی خه‌ڵكی نوروێژ(NPA)" 300 دانه مینی دژی نه‌فه‌ر كه له عه‌مباردا هه‌یبوو له نێزیك شاری كۆیه نابوود كران.
حیزبی ئێمه خوازیاری ئه‌وه‌یه رێژیمی كۆماری ئیسلامی چی دیكه له سنووره‌كان به تایبه‌ت له كوردستان مینی دژه نه‌فه‌ر نه‌چێنێ، ئه‌و مینانه‌ی كه تا ئێستا دانراوه‌ته‌وه هه‌ڵیانگرێته‌وه‌و قه‌ره‌بووی زیانلێكه‌وتوانی مین بكاته‌وه، له ژنواكال داوا ده‌كه‌ین كه له رێگای یاساكانی نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌وه زه‌خت بخاته سه‌ر رێژیم بۆ جێی‌به‌جێی كردنی ئه‌و داوایانه.
به سپاسه‌وه