وه‌ڤدێكی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان به سه‌رپه‌رستی به‌ڕێز كاك عومه‌ر ئیلخانی‌زاده سكرتێری گشتیی ئه‌م رێكخراوه، رۆژی سێ‌شه‌ممه رێكه‌وتی 22ی به‌فرانباری 1388ی هه‌تاوی سه‌ردانی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانی كرد‌و له لایه‌ن هه‌یئه‌تێكی پایه‌به‌رزی حیزبی دێموكرات به سه‌رپه‌رستیی به‌ڕێز كاك مسته‌فا هیجری‌یه‌وه پێشوازیی لێ‌كرا.
له دانیشتنێكی دۆستانه‌دا باسێكی تێروسه‌ل له سه‌ر هه‌ل‌ومه‌رجی سیاسیی ئێران‌و مه‌وقعییه‌تی كورد له‌م ولاَته‌دا كرا‌و هۆكار‌و ده‌ره‌نجامه‌كانی ناڕه‌زایه‌تی‌یه‌كانی خه‌ڵك به دژی رێژیم تیشكی خرایه سه‌ر. له كۆتایه ئه‌م باسه‌دا هه‌ردوولا هاوڕا بوون له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه:
ـ باسكردن له چاكسازی له سیستمی كۆماری ئیسلامی‌دا به‌رهه‌می خوێندنه‌وه‌یه‌كی هه‌ڵه‌یه له سیستمی كۆماری ئیسلامی‌و ته‌نیا رێگای ده‌سته‌به‌ر كردنی ئازادی‌و دێموكراسی‌و دابینبوونی مافه نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كانی نه‌ته‌وه‌كانی بنده‌ست له ئێران‌دا، رووخانی رێژیمی كۆماری ئیسلامی‌و دامه‌زرانی سیستمێكی دێموكراتیكی فیدراڵه له‌م ولاَته‌دا.
ـ نه‌ته‌وه‌ی كورد ده‌بێ قورس‌و قایمتر پێ له سه‌ر داخوازه به‌رحه‌قه‌كانی خۆی داگرێ‌و یه‌كگرتووانه‌و پشت ئه‌ستوور به هێزی خۆی‌و به‌دوور له نائومێدی خه‌باته‌كه‌ی به‌رێته پێش.
له كۆتایی‌دا وێڕای موسبه‌ت نرخاندنی ئه‌م دانیشتنه له سه‌ر پته‌وتر كردنی پێوه‌ندی‌یه‌كانی هه‌ردوولا پێ داگیرایه‌وه.