وتاری سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكرات له رێكه‌وتی 15ی به‌فرانباری 1388ی هه‌تاوی له Tishk tvدا
هاونیشتمانانی به‌ڕێز!
خوشك‌و برایانی خۆشه‌ویست، سڵاوێكی گه‌رمتان لێ بێ، له هه‌ر جێگایه‌ك هه‌ن، ئاواتم شادی‌و سهركهوتنو به‌خته‌وه‌ریتانه. له‌م بۆنه‌یه‌دا به پێویستی ده‌زانم، پیرۆزبایی خۆم پێشكه‌شی هه‌موو هاونیشتمانانی خۆشه‌ویست، به تایبه‌تی هاونیشتمانانی مه‌سیحی له ئێران‌و له كوردستانی ئێران بكه‌م‌و ئاواته‌خوازم كه ساڵێكی پڕ له ده‌سكه‌وت‌و پڕ له سه‌روه‌ری بۆ گهلو نیشتمانه‌كه‌مان له ساڵی 2010دا فه‌راهه‌م بێت.
ئێمه له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران به دژی خه‌ڵكی ئێران به تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌كانی زوڵم لێكراوی ئێران زۆر جار باسمان كردووه‌و لێیان دواوین، به‌ڵام به پێویستمان زانی له‌و هه‌لومه‌رجه‌دا كه بۆ وڵاته‌كه‌مان هاتۆته پێشێ،و چاوه‌ڕوانی ئاڵوگۆڕ ده‌كرێ، جارێكی دیكه له سه‌ر سیاسه‌تێكی كۆماری ئیسلامیی ئێران له گه‌ڵ ئێوه خۆشه‌ویستان بدوێین‌و رای خۆمان به گوێی ئێوه هاوڕێیان‌و خه‌ڵكی به شه‌ره‌فی كوردستان بگه‌یه‌نین.
ئه‌و سیاسه‌ته دزێوه كه له‌و هه‌لومه‌رجه‌دا ده‌مهه‌وێ باسی بكه‌م، سیاسه‌تی دێرین‌و كۆنی چه‌كداركردنی خه‌ڵكی كورده له كوردستانی ئێران‌دا. ئه‌وه سیاسه‌تێكه كه كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌یهه‌وێ له نێو هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانداو یه‌ك له‌وان له نێو نه‌ته‌وه‌ی كورددا په‌ره‌ی پێ بدات. ئه‌و سیاسه‌ته، سیاسه‌تێكی ئاشنایه بۆ گه‌لی كورد، چوونكه تازه ده‌ستی پێنه‌كردووه. سیاسه‌تی چه‌په‌ڵی چه‌كداركردنی خه‌ڵكی كورد هه‌ر له سه‌ره‌تای هاتنه سه‌ركاری كۆماری ئیسلامیه‌وه به دژی وڵات پارێزه‌ران، ئازادیخوازان‌و شۆڕشگێڕانی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی گه‌لی كورد له كوردستانی ئێران‌دا ده‌ستی پێكردو تاكوو ئێستاش به‌رده‌وام بووه، به‌ڵام له هه‌ر كات‌و ساتێك‌دا به پێی هه‌لومه‌رج ههورازو نشێوی بووه.
تا ئه‌و كاته‌ی كه پێشمه‌رگه‌كانی حیزبه سیاسیه‌كانی كوردستان له مه‌نته‌قه‌دا حه‌ره‌كه‌ت‌و جووڵه‌ی ئاشكرایان هه‌بوو، مه‌سه‌له‌ی چه‌كداركردنی خه‌ڵكه‌كه‌و به‌هێزكردنی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی كه سه‌ر به رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێرانن به‌رده‌وام بوو، به دانی ئیمتیازات ئه‌و گرووپه له خه‌ڵكیان به دژی جووڵانه‌وه‌ی كورد هان ده‌دا. به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی كه حه‌ره‌كه‌تی چه‌كداریی پێشمه‌رگه‌كانی هێزه‌كانی كوردستان كه‌متر بووه، كۆماری ئیسلامیی ئێرانیش چوونكه وه‌كوو كارتێك ئیستفاده له ئه‌و گرووپه خه‌ڵكه ده‌كات، له كاتێكدا كه ئیستفاده‌یان بۆ كۆماری ئیسلامیی ئێران نه‌ما ورده ورده پشتی تێكردن. به‌شێكی زۆر له وانی چه‌ك كرد، به‌شێكی وه‌ك بازنشه‌سته دانان‌و بێكاری كردن، به‌ڵام له هه‌لومه‌رجی ئێستادا جارێكی دیكه هه‌ڵه‌سوونی هێناوه‌ته‌وه بۆ وه‌ی كه ده‌ست پێ بكاته‌وه به په‌ره پێدانی ئه‌و سیاسه‌ته‌و نوێ كردنه‌وه‌ی. ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران زۆرتر له‌و كاته‌وه ده‌ستی پێكرد كه له به‌هاری رابردوودا‌و له پێش شانۆی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری ده‌وری ده‌یه‌م دا خامنه‌یی سه‌فه‌ری بۆ كوردستان كرد. له‌وێدا هێندێك له سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كان‌و جه‌معێك له‌وانه‌ی كه له رابردوودا چهكدارببوون بانگێشت كرد‌و به‌رنامه‌یه‌ك ئاماده‌كرا كه به دوای وی‌دا سیاسه‌تی دووباره چه‌كدار كردنه‌وی خه‌ڵكه‌كه په‌ره پێ بده‌ن، بۆیه هه‌ر له‌و ده‌مه‌وه تا ئیستا رێژیم له پێوه‌ندی له گه‌ڵ ئه‌و مه‌سه‌له‌دا هه‌نگاوی زۆری هه‌ڵهێناوه‌و پیلانی زۆری داڕشتووه. بۆ ئه‌وه‌ی كه له شوێنه جۆراوجۆره‌كانی كوردستان له مه‌نته‌قه‌ی شومال، له مه‌نته‌قه‌ی موكریان‌و هه‌روه‌ها له مه‌نته‌قه‌ی جنووبی كوردستان بتوانێ خه‌ڵكێكی دیكه چه‌كدار بكا. چوونكه كۆماری ئیسلامیی ئێران وه‌كوو رێژیمه دیكتاتۆره‌كانی دیكه كه له رابردوودا به سه‌ر ئێران‌دا زاڵ بوون، له پشتیوانی خه‌ڵك بێ به‌رییه‌و ته‌نها به زۆری سهرنهیزهو كوشت‌و بڕ ده‌یهه‌وێ له ئێران‌دا خۆی به سه‌ر خه‌ڵكدا بسه‌پێنێ، بۆیه یه‌كێك له هه‌ده‌فه‌كانی وی، مه‌سه‌له‌ی پێكهێنانی ته‌فره‌قه‌و دووبهرهكێیهو چاندنی تۆوی رق‌و كین له نێوان تاكه‌كانی گه‌لی كورد. مه‌سه‌له‌ی چه‌كداركردنی خه‌ڵك له دژی جووڵانه‌وه‌و له دژی ئازادیخوازانی گه‌لی كورد له سه‌ره‌تاوه تاكوو ئێستا، ئامانجی سه‌ره‌كی‌و هه‌ده‌فه سه‌ره‌تاییه‌كه‌ی ئه‌و مه‌به‌سته بووه، چوونكه ئه‌و حكوومه‌تانه هه‌میشه له یه‌كگرتوویی خه‌ڵك دهترسێنو پیلانیان له به‌ر ده‌ستدایه بۆ ئه‌وه‌ی چۆن بتوانن یه‌كگرتوویی خه‌ڵك تێك بدهنو دژی یه‌كتری بیانكه‌ن به دوژمن‌و رقوكینو تۆوی نامتمانه‌یی به نیسبه‌ت یه‌كتری له نێو خه‌ڵكدا بچێنن. ئێمه له ته‌جروبه‌ی زه‌مانی شه‌ڕی 8 ساڵه‌ی نێوان ئێران‌و عێراق هه‌موو باش له بیرمانه، چ له كوردستانی عێراق، چ له كوردستانی ئێران ئه‌و ده‌م ئه‌و چه‌كدارانه‌ی كه حكوومه‌ت ئاماده‌ی كردبوون هیچ وه‌خت ئیتمینانی ئه‌وه‌ی پێ نه‌كردن كه له شه‌ڕ دژی ده‌وڵه‌ته‌كاندا به كاریان بێنن‌و به كارهێنانیان له هه‌ر دووبه‌ری سنوور، له دژی جووڵانه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی گه‌لی كورد بوو له دژی شۆڕشگێڕانی گه‌لی كورد. ئه‌و تهرحو پیلانه بۆ خۆی بێجگه له‌وه‌ی بوو به هۆی كوشتنی ژماره‌یه‌كی زۆر له رۆڵه‌كانی گه‌لی كورد له هه‌ر دووك لا، بوو به هۆكاری ئه‌وه‌ی كه بنه‌ماڵه‌كان، عه‌شیره‌ته‌كان‌و تاكه‌كانی كورد به نیسبه‌ت یه‌كتری دوژمنایهتیو قین له دڵی، په‌یدا بكهنو متمانه‌یان به یه‌كتری نهمێنێو هه‌ر لایه‌نه‌ی له نیگهرانیو ترسی لایه‌نه‌كه‌ی دیكه‌دا زۆرتر هه‌وڵ بده‌ن به دژی یه‌كتری كار بكه‌ن تا حكووموتی داسه‌پاو به سه‌ر گه‌لی كودا.
ئێمه ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی كه سه‌ره‌تاكانی رێژیمی كۆماری ئیسلامیمان له‌بیره‌و هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له كوردستاندا چه‌كدار كرابوون چ له كوردستانی عێراق‌و چ له كوردستانی ئێران‌دا هه‌موو باش له بیرمانه كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا به پێی پیلانی رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران‌و هه‌روه‌ها چه‌كداره‌كانی حكوومه‌ت، له جیاتی ئه‌وه‌ی بیر له‌وه بكه‌نه‌وه كه زه‌ربه له حكوومه‌ت بدهنو ته‌نانه‌ت له شه‌ڕی ئێران‌و عێراقدا چه‌كداره‌كانی ئێران زه‌ربه له له‌شكری سه‌دام حوسێن بده‌ن یا به پێچه‌وانه‌كه‌ی له كوردستانی عێراقدا چه‌كداره‌كان بتوانن زه‌ربه له هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران بده‌ن، زۆرتر له بیری ئه‌وه‌دا بوون خۆیان به هێز بكه‌ن به دژی یه‌كتر، یانی زۆرتر وهختو ئێنرژیو مه‌جالی پێشمه‌رگه‌كان له پێوه‌ندی له گه‌ڵ خۆ ئاماده كردن‌دا بوو بۆ زه‌ربه لێدان له‌و چه‌كدارانه‌و هه‌ر به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ش ئه‌و چه‌كدارانه بوون كه له مه‌نته‌قه‌دا به دوای پێشمه‌رگه‌دا ده‌گه‌ڕان بۆ ئه‌وه‌ی كه بتوانن زه‌ربه‌یان لێ بده‌ن. ئه‌وه ماوه‌یه‌كی زۆری كێشا زۆر بنه‌ماڵه له كوردستاندا داخدار بوون‌و له راستیدا كۆماری ئیسلامیی ئێران‌و هه‌روه‌ها رێژیمی پێشووی عێراق له پێوه‌ندی له گه‌ڵ ئه‌و پیلانه‌دا به ئامانجه‌كانی خۆیان گه‌یشتن. ئه‌وه یه‌كێك له‌و رێگایانه‌یه كه رێژیمه دیكتاتۆر‌و دژی گهلییهكان هه‌میشه ویستوویانه كه‌ڵكی لێ وه‌ربگرن بۆ ئه‌وه‌ی كه‌لێن بخه‌نه نێو كۆمه‌ڵگای كورده‌واری‌و خه‌ڵكه‌كه له یه‌ك جودا بكه‌نه‌وه. بێجگه له‌وانه هه‌موو ئاگادارین كه رێژیمه‌كان هه‌میشه تێكۆشاون له پێوه‌ندی له گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ی ئایینی، نه‌ته‌وه‌یی، زمانی، عهشیرهتیو زۆر خاڵی دیكه جیاوازیه‌كانی به‌ینی خه‌ڵكی كورد ببیننه‌وه‌و ئه‌وانه گه‌وره بكه‌نه‌وه‌و بتوانن له‌و رێگایه‌وه ئیتمینان به به‌شێك له خه‌ڵكه‌كه بده‌ن كه زۆرتر ده‌توانن له په‌نای كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا متمانه به ده‌ست بێنن‌و هێندێك قازانج‌و به‌رژه‌وه‌ندییان دابین بكرێ. ئه‌وه نه‌ریتێكه كه له كۆنه‌وه له مێژووی میله‌تی كورددا بووه. میله‌تی كورد هه‌ر كاتێك به دژی حكوومه‌ته داسه‌پاوه‌كان راپه‌ڕیوه بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه ره‌واكانی خۆی، حكوومه‌ته‌كان توانیویانه ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵك به هۆی جۆراوجۆر كه دواتر ئاماژه‌ی پێ ده‌ده‌ین چه‌كدار بكه‌ن به دژی گه‌لی كورد، واته شه‌ڕی كورد به كورد بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه هه‌م تهلهفاتو خهسارهتهكهی هه‌ر دوو لا هه‌ر له كورد بكهوێتو بێجگه له‌وه وه‌كوو ئیشاره‌مان پێكرد مه‌سه‌له‌ی دژایهتیو قین لهدڵیو تۆوی تۆڵه سه‌ندنه‌وه رۆژ له رۆژ له نێواندا په‌ره بگرێ. كاتێك سه‌رۆك عه‌شیره‌تێك چه‌كدار دهكهنو له رێگای ئه‌و سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌وه خه‌ڵكی دیكه چه‌كدار ده‌كه‌ن له راستیدا جیگای بیر كردنه‌وه‌یه كه بۆچییانه؟ ئه‌و خه‌ڵكه‌یان بۆچییه كه چه‌كداری ده‌كه‌ن؟!
ئه‌سڵی مه‌سه‌له‌كه به كورتی ئه‌وه‌یه كه ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵك به هۆی ئه‌وه‌ی كه مافیان پێشێل كراوه، گرووپێك له خه‌ڵكی وشیاری نه‌ته‌وه‌كه‌مان هه‌ست به سته‌م ده‌كه‌ن، بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی نه‌ته‌وایه‌تی‌و لابردنی ئه‌و سته‌مه‌ی كه لێیان كراوه ده‌ست ده‌ده‌نه موبارزه، كه وابوو رێژیمه دیكتاتۆره‌كانن كه ده‌بنه هۆی ئه‌وه كه گرووپێك له خه‌ڵكی وشیاری نه‌ته‌وه‌ی كورد هه‌میشه بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی نه‌ته‌وایه‌تی، خۆیان بكه‌نه قوربانی‌و له‌و پێناوه‌دا رێگای تێكۆشان هه‌ڵبژێرن، به‌ڵام له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران تێكۆشاوه به پێكهێنانی ههژاریو چاره‌ڕه‌شی بۆ گه‌لی كورد، بۆ ئه‌وه‌ی كه نان له ده‌ستی خۆیدا راگرێ، كار‌و ژیان‌و داهات له خه‌ڵكی كورد دوور بخاته‌وه‌و چاو له ده‌ستی خۆیانی بكا. به‌شێك له خه‌ڵكی كورد به هۆی ناچاری ده‌كه‌ونه ئه‌و داوه‌وه‌و، بۆ ئه‌وه‌ی كه لانی كه‌می بژێوی ژیانی خۆیان‌و ماڵ‌و منداڵیان دابین بكه‌ن په‌نا ده‌به‌نه به‌ر كۆماری ئیسلامی‌و یا حكوومه‌ته دیكتاتۆره‌كانی دیكه، چه‌ك هه‌ڵده‌گرن دژی خوشك‌و برا تێكۆشهرو شۆڕشگێڕه‌كانیان.
كه وابوو ده‌بینین هه‌ردووك لا هۆكاری پێكهاته‌كه‌یان رێژیمه دیكتاتۆره‌كان‌و یه‌ك له وان كۆماری ئیسلامیی ئێرانه، كه له‌و باره‌وه ته‌جروبه‌ی زۆری به‌ده‌ست هێناوه. هه‌ر چه‌ند ئێمه له رابردوودا زۆر جار دیومانه به تایبه‌تی له كاتی پاشه‌كشه‌ی هێزه‌كانی سه‌دام حوسێن له كوردستانی عێراق هه‌موو دیتمان له پێش ئه‌وه‌یدا كه پێشمه‌رگه‌كان بگه‌نه شاره‌كان‌و ده‌ست به سه‌ر دام‌و ده‌زگاكانی حكوومه‌تدا بگرن هه‌ر ئه‌و خه‌ڵكه چه‌كداره بوون كه شان به شانی خه‌ڵكی شار‌و دێیه‌كان هه‌ڵیان كوتایه سه‌ر دام‌و ده‌زگاكانی حكوومه‌ت‌و ته‌فرو توونایان كردن‌و پاڵیان دایه‌وه به هێزی گه‌له‌وه‌و ئێستاش حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه خه‌ریكی نۆژه‌ن كردنه‌وه‌و ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی كوردستانن، كوردستانێك كه له زه‌مانی حكوومه‌تی دیكتاتۆرییدا وێران ببوو. ئێمه گوومانمان له‌وه‌دا نییه كه ته‌نانه‌ت له نێو ئه‌و كه‌سانه‌شدا كه چه‌كیان بۆ رێژیم هه‌ڵگرتووه له رابردوودا یا له ئێستادا، كه‌م كوردی وا په‌یدا ده‌بێت كه كه هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی نه‌جووڵێ، به‌ڵام ناچاری ده‌یانگه‌یه‌نێته خاڵێك كه كارێك ده‌كه‌ن كه به پێچه‌وانه‌ی مه‌یلی خۆیانه. دیاره ئه‌وه به‌شێك له پیلانه‌كانی رێژیمی كۆماری ئیسلامییه‌و ئه‌و پیلانه‌ی كۆماری ئیسلامی هه‌ر به‌وه‌وه ناوه‌ستێ، ئێستا رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران له مه‌نته‌قه‌ی شومالی كوردستانی ئێران له پێوه‌ندی له گه‌ڵ سه‌ركه‌وتنی ئه‌و پیلانه‌یدا هێندێك تاكتیكی نوێ به‌كار دێنێ، بۆ نموونه له مێهمانیهكانی سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كانی مه‌نته‌قه‌دا به‌شداری ده‌كات یا میواندارییان ده‌كات له هێندێك له مهراسمو بۆنه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران، له وێدا به رواڵه‌ت رێزی زۆریان لێده‌گرن بۆ ئه‌وه‌ی كه راكێشیان بكه‌ن بۆ لای خۆیان. له مه‌نته‌قه‌دا ده‌سه‌ڵاتێكی تا راده‌یه‌ك زۆریان پێده‌به‌خشن بۆ ئه‌وه‌ی كه به دڵی خۆیان بتوانن ههلسووكهوت بكه‌ن، بۆ نموونه بۆ ئه‌وه‌ی قازانج‌و به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی زیاتر به‌ده‌ست بێنن، قاچاغ كردنی كه‌ره‌سه له سنووره‌كانیان بۆ ئه‌وان ئازاد كردووه. ئه‌گه‌ر بۆ خه‌ڵكی دیكه ئه‌و سات‌و سه‌ودایه‌ی سه‌ر سنووره‌كان قه‌ده‌غه ده‌كرێ‌و فشارێكی زۆریان بۆ دێنن‌و ئێمه رۆژانه شاهێدی ئه‌وه‌ین كه هاوڵاتیان ده‌كه‌ونه كه‌مینی هێزه‌كانی رێژیم، به‌ڵام بۆ ئه‌وان رێگاكان ئازاد ده‌كه‌ن.
ئێمه ئاگادارین كه هێندێك له‌و سه‌رۆك عه‌شیره‌تانه، چه‌كیان بۆ بردوون به دیاری، به نێوی فه‌رمانده‌یه‌كی پایه‌به‌رزی حكوومه‌ت، ته‌نانه‌ت هێندێك له سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كانی مه‌نته‌قه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئیعتبار په‌یدا بكه‌ن له نێو خه‌ڵكه‌كه‌دا كارێكی وایان بۆ كردوون كه هێندێك له خه‌ڵكی مه‌نته‌قه كه به بیانووی جۆراوجۆر گیراون‌و زیندانی كراون له سه‌ر داخوازی ئه‌وان ئازادیان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به خه‌ڵكه‌كه نیشان بده‌ن ئه‌و كه‌سانه له حكوومه‌تی كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا هه‌ر ئه‌وه نییه كه چه‌كیان هه‌ڵگرتووه به‌ڵكوو له خزمه‌تی خهڵكیشدانو فریای خه‌ڵكی هه‌ژار ده‌كه‌ون، ده‌توانن زیندانیه‌كان له زیندان ئازاد بكهنو ئه‌نواعی پیلانی له‌و چه‌شنه به‌كار دێنن.
ئێستا له په‌نای ئه‌و چه‌كدار كردنه‌دا به‌سیجی عه‌شایریش هاتۆته ئاراوه، به نێوی به‌سیج هه‌ر وه‌كوو چۆن له زانكۆكان هه‌وڵ ده‌ده‌ن خوێندكاران بكه‌نه به‌سیجی له مه‌نته‌قه‌ی كوردستانیشدا له نێو چینوتوێژهكانی جیاوازی كۆمه‌ڵ وه‌كوو بازاڕییه‌كان، وه‌كوو قوتابیهكانو ته‌نانه‌ت جوتیاره‌كان له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان به نێوی به‌سیج ئه‌وانه چه‌كدار بكه‌ن.
وه‌كوو ئیشاره‌مان پێكرد ته‌واوی هه‌ده‌فی رێژیم له دروست كردنی ئه‌و هێزانه ته‌نیا دژایه‌تی كردن له گه‌ڵ گه‌لی كورده. بهسیجهكان وادار ده‌كه‌ن كه له گه‌ڕه‌كه‌كانی شار‌و گونددا له سه‌ر دراوسێكانی خۆیان‌و ته‌نانه‌ت له سه‌ر كه‌سوكاری خۆیان جاسووسی بكهنو زانیاری بده‌نه‌وه به رێژیم. چه‌كیان ده‌ده‌نێ بۆ ئه‌وه‌ی كه له نێو خه‌ڵكه‌كه‌دا به‌دنێویان بكهنو ریسوایان بكه‌ن. كاتێك له بنه‌ماڵه‌یه‌كدا كه‌سێك چه‌ك هه‌ڵده‌گرێ، خه‌ڵك لێی دوور ده‌كه‌وێته‌وه. ئه‌و دوور كه‌وتنه‌وه ده‌بێته هۆی پێكهاتنی كه‌لێنێك كه كۆماری ئیسلامیی ئێران به دوایدا دهگهڕێو ته‌قویه‌تی ده‌كات.
له مه‌نته‌قه‌ی شومال وه‌كوو عه‌رزم كردن به دانی دیاری‌و به به‌شداری كردنی فه‌رمانده‌كانی سپا له شایی‌و له پرسه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌دا ده‌یانهه‌وێ نیشان بده‌ن كه ئه‌وان هێزێكی گهلینو له گه‌ڵ خه‌ڵكه‌كه دهگونجێنو به‌و شێوه‌یه نفوزی خۆیان له نێو خه‌ڵكه‌كه‌دا په‌ره پێ بده‌ن، یا ده‌سه‌ڵاتێكی زیادی ده‌ده‌ن به سه‌رۆك عه‌شیره‌تێك بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر دوژمنایه‌تی كۆنی له گه‌ڵ عه‌شیره‌ته‌كانی دیكه له مه‌نته‌قه‌دا هه‌یه بتوانێ له‌و رێگایه‌وه تۆڵه‌ی خۆی بكاته‌وه‌و ده‌ستی ئاواڵه ده‌كه‌ن له تۆڵه كردنه‌وه.
لایه‌نه‌كه‌ی دیكه‌ش كه نهكێشراوهته نێو ریزی چه‌كدار بوون بۆ رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران، هه‌ست به بێمتمانه‌یی دهكاو زۆر جاری وا هه‌یه ئه‌ویش بۆ تۆڵه كردنه‌وه یان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ له به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سه‌دا كه ده‌یهه‌وێ تۆڵه‌ی لێ بكاته‌وه به‌هێز بێ، پاڵ به رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه ده‌دا. ئێمه ئێستا دهبینینو ده‌زانین كه ته‌نانه‌ت له نێو یه‌ك عه‌شیره‌تدا چه‌ندین كه‌سی وه‌كوو ریش سپی، وه‌كوو سه‌رۆك عه‌شیره‌ت قوت ده‌كاته‌وه‌و هه‌ر یه‌كه‌و به جۆرێ یارمه‌تیان ده‌دا. هه‌ر یه‌كه‌و به جۆرێ دژی ئه‌وی دیكه هان ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت له نێو یه‌ك عهشیرهتیشدا ناكۆكی‌و كێشه ساز بێت بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌و ناكۆكی‌و كێشانه ئه‌وان هان بدات هه‌ر كامه‌یان بۆ ئه‌وه‌ی خۆی بپارێزێ یا بۆ ئه‌وه‌ی كه بتوانێ تۆڵه بكاته‌وه له لایه‌نه‌كه‌ی دیكه، په‌نا بۆ كۆماری ئیسلامی به‌رێ، چهكو ئیمكانات وه‌ربگرێ، بۆ ئه‌وه‌ی كه دژی هاوڵاتیانی خۆی كه‌ڵكیان لێ وه‌بگرێت. یا ده‌بینین له مهنتهقهیهكدا خه‌ڵكێك هه‌ن كه له به‌ر هه‌ژاری، سه‌ختترین كاری ژیان، كه ئه‌وڕۆ كۆڵبهریه له سنووره‌كاندا ئه‌نجام دهدهنو گرووپێك له‌و چه‌كدارانه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ریان، ده‌یان كووژن، ده‌ست ده‌گرن به سه‌ر كهلو پهلهكانیانداو زۆر جاری وا هه‌یه به شێوه‌یه‌كی زۆر بێبه‌زه‌ییانه به‌رخوردیان له گه‌ڵ ده‌كه‌ن. هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی كه تۆوی دوژمنایهتیو دووبه‌ره‌كێ له نێو ئه‌و گرووپه‌ی كه هێرشی كردووه له‌گه‌ڵ ئه‌و گرووپه‌ی كه خه‌ریكی كار‌و كاسبیه پێكبێننو له مهنتهقدا دوژمنایهتیو به‌ربه‌ره‌كانێ له‌گه‌ڵ یه‌كتری پێك بێنن.
ئاخرین سه‌حنه‌ی زۆر تاڵی كه له ماوه‌ی نزیك به یه‌ك مانگی رابردوودا شاهێدی بووین، كرده‌وه‌یه‌كی جینایه‌ت كارانه‌ی ئه‌و گرووپه بوو كه له مه‌نته‌قه‌ی سۆما كرا. له قووڵایی مه‌نته‌قه‌ی سۆمادا كه هێشتا مه‌ودایه‌كی زۆری مابوو بۆ سنوور، هێرشیان كرده سه‌ر سێ نه‌فه‌ر له خه‌ڵكی كاسبكار‌و ماشینێك كه كهلو په‌لی ئه‌وانی تێدا بوو ئاوریان تێبهرداو ئه‌و نه‌فه‌رانه‌ی كه له‌وێدا بوون ئه‌وانیشیان خسته نێو ئاورهكهو سووتاندیانن، بۆ ئه‌وه‌ی كه بتوانن دوو بهرهكیو دوژمنایه‌تی نێوان عه‌شیره‌ته جۆربه‌جۆره‌كانی ئه‌و مهنتقهیه به‌هێز بكه‌ن. ئه‌وه سیاسه‌تێكه كه رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌و مهنتقهیهدا ره‌چاوی كردووه. زۆرتریش ئه‌و سیستمه سیاسه‌ته به‌كار ده‌با بۆ ئه‌وه‌ی كه ئێستا له نێو سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كاندا زۆر كه‌من ئه‌وانه‌ی كه له ژێر كاریگه‌ری پیلانه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا قه‌رار بگرن‌و جارێكی دیكه تووشی ئه‌و هه‌ڵه‌یه ببنه‌وه كه له رابردوودا گرووپێك كردیان. به‌ڵام كۆماری ئیسلامیی ئێران كۆڵ نادات‌و له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ دژایه‌تی له‌گه‌ڵ گه‌لی كورد ئه‌وه‌ی له ده‌ستی بێت ده‌یكات. له مه‌نتقه‌ی جنووبی كوردستانیش رێژیم هه‌ر سیاسه‌تێكی هاوشێوه‌ی هه‌یه، ئه‌و ناوچانه‌ی كه خه‌ڵكه‌كه مل نادات بۆ ئه‌وه‌ی كه چه‌ك هه‌ڵبگرێ، فشارێكی یه‌كجار زۆریان له سه‌ر داده‌نێن، له ناوچه‌ی سه‌رشیوی مه‌ریوان ئێمه ئاگادارین چه‌ند گوندێك كه رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران داوای لێكردوون كه به هێزی خۆیان پایگا كۆنه‌كان ئاوه‌دان بكه‌نه‌وه‌و خه‌ڵكه‌كه ئاماده نه‌بوون چه‌ك هه‌ڵبگرن، فشارێكی توندی خستۆته سه‌ر خه‌ڵكه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی له‌و سنووره‌دا نه‌توانن موعامله بكه‌ن، هاتووچۆ بكه‌ن، له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی رابردوودا به ده‌یان جار ته‌قه‌یان له‌و خه‌ڵكه كردووه كه له سنووردا هاتووچۆ دهكهنو به ده‌یان نه‌فه‌ریان لێ بریندار كردوون، ده‌ستیان به‌سه‌ر ئهمواڵو دارایی ئه‌و خه‌ڵكه فه‌قیرو هه‌ژاره‌دا گرتووه، له حاڵێكدا مۆمكین بوو ئه‌گه‌ر ئه‌وان ته‌سلیمی رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران بووبایانو چه‌كیان بۆ ههڵگرتبایهن ئه‌و فشار‌و زه‌خته به‌و جووره له سه‌ریان نه‌ده‌بوو، له به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستانیش له مه‌نته‌قه‌ی جنووب له ده‌ورووبه‌ری شار‌و شارۆچكه‌كانی كرماشان، له مه‌نته‌قه‌ی سه‌لاس له تاوه‌گۆزی له هێندێك گونددا هه‌وڵیان داوه كه ده‌وری 10 كه‌سێك به نێوی به‌سیجی عه‌شایری له ژێر رێنوێنی هێندێك له سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كان‌و ریش سپیه‌كانی ئه‌و مه‌نته‌قه‌یه چه‌كدار بكه‌ن، به‌ڵام له‌وێشدا به‌و شێوه‌یه‌ی كه رێژیم چاوه‌ڕوان بوو خه‌ڵكه‌كه پێشوازییان لێ نه‌كردووه. بێجگه له‌وه رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران ئێستا به‌وه‌ش رانه‌وه‌ستاوه، فشارێكی زۆری هێناوه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه سه‌رده‌مێك پێشمه‌رگه‌ی هێزه سیاسیه‌كانی كوردستان بوون‌و به تایبه‌تی پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بوون‌و دوای ماوه‌یه‌ك به‌هه‌ر ده‌لیلێك بووه ریزی پێشمه‌رگایه‌تیان به‌جێهێشتووه‌و چوونه‌ته‌وه، گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی شه‌خسی خۆیان‌و بنه‌ماڵه‌یان درێژه پێ بده‌ن، به‌ڵام كۆماری ئیسلامیی ئێران فشارێكی زۆری بۆ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌وانه هێناوه كه ده‌بێ چه‌ك هه‌ڵگرنه‌وه به تایبه‌تی ئه‌و فشاره له سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیده‌كان‌و ته‌نانه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی كه زه‌مانێك پێشمه‌رگه بوون به‌ڵام ئێستا له كوردستانی عێراق دانیشتوون‌و ژیانی شه‌خسی خۆیان به‌ڕێوه ده‌به‌ن. ته‌نانه‌ت ئه‌و فشاره له سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی ئه‌وانه‌ش هه‌یه كه چوونه‌ته ده‌ره‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی كه واداریان كه‌ن كوڕه‌كانیان به‌رنه‌وه بۆ ژێر ئاڵای كۆماری ئیسلامیی ئێران.
له مه‌هاباد چه‌ند مانگ له‌وه پێش كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌یان پێكهێنا به به نێوی "هه‌مایشی چه‌كداره‌كانی كورد له مه‌هاباد"، له‌و ههمایشهدا فه‌رمانده‌ی گشتیی سپای پاسداران "سه‌ردار جه‌عفه‌ری" بۆ خۆی ئاماده بوو، ژماره‌یه‌كی زۆر له فه‌رمانده‌كانی دیكه‌ی سپای پاسداران ئاماده بوون، ئه‌و جه‌معه له چه‌كداره‌كانی كورد كه ماوه‌یه‌كه له مه‌نته‌قه‌دا چه‌كدار بوون، له‌وێ كۆیان كردنه‌وه، زۆریان ته‌عریف لێ‌كردن، وه‌كوو ته‌شویق كردنی ئه‌وان تیپی 3ی ئیمام سه‌جادی سپای پاسدارانی مه‌هابادیان ته‌بدیل كرد به له‌شكری شه‌هیدانی كورد‌و دوای پێدا هه‌ڵگوتنێكی زۆری ئه‌و چه‌كدارانه بۆ رێزگرتن له خزمه‌ته‌كانیان بۆ كۆماری ئیسلامیی ئێران دییاریان پێشكه‌ش كردن‌و به‌و شێوه‌یه ویستیان دڵی ئه‌وان خۆش كه‌ن. به گشتی رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران ئه‌وه سیاسهتیهتی. ته‌بیعه‌ته‌ن له رێژیمێكی ئه‌وتۆ بێجگه له‌وه هیچ چاوه‌ڕوانییه‌كی زیاتر ناكرێت.
رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران وه‌زیفه‌یه‌تی به پێی ئه‌و بیروباوه‌ڕه هه‌یه‌تی به پێی ئه‌و هێزه‌ی كه پێی وایه ده‌توانێ تا ئه‌به‌د به زۆری سه‌ركوت‌و زه‌برو زهنگو نیفاق‌و چاندنی تۆوی دوو به‌ره‌كایه‌تی له نێو گه‌لانی ئێرانداو به تایبه‌تی له نێو نه‌ته‌وه‌ی كورددا به سه‌ریاندا زاڵ بێ. ئه‌وه سیاسه‌تێكه كه رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران درێژه‌ی پێ داوه‌و تا ئێستاش له فكری ئه‌وه دایه. هه‌رچه‌ند وه‌ك ئیشارم پێكرد به شتێكی زۆر له خه‌ڵكی كورد به خۆشییه‌وه وشیار بوونه‌ته‌وه، رێژیمی كۆماری ئیسلامی‌یان ناسیوه‌و زۆر كه‌م ده‌چنه ژێر باری ئه‌و پیلانانه‌ی كه كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ خه‌ڵك به كاری دێنێ. به‌ڵام وه‌زیفه‌ی ئێمه‌ی گه‌لی كورد چییه؟
هاونیشتمانانی خۆشه‌ویست!، به خوێندنه‌وه‌ی رابردوو و مێژووی كورد بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ هه‌میشه دوژمنانی ئێمه گه‌وره‌ترین چه‌كی دهستیانو پیلانه‌كانیان پێكهێنانی دووبه‌ره‌كی‌و كه‌لێن پێكهێنان له نێو ریزه‌كانی گه‌لی كورددا بووه. هه‌میشه له‌و چه‌كه كه‌ڵكیان وه‌رگرتووه بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لی كورد به ده‌ستی خۆی سه‌ركوت بكهنو به داخه‌وه هه‌میشه كهمو زۆر له‌و سیاسه‌ته‌یاندا سه‌ركه‌وتوو بوون. هه‌روه‌كو له سه‌ره‌تای هاتنه‌سه‌ر كاری كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا، ئه‌و رێژیمه له جێبه‌جێ كردنی ئه‌و پیلانه شوومه‌ی كه له به‌ر ده‌ستیدا بوو. سه‌ركه‌وتو ئاسه‌واری ناله‌باری ئه‌و پیلانه تاكوو ئێستاش له كوردستانی ئێران هه‌روا به‌رده‌وامه. به‌ڵام ئایا ئێمه وه‌كوو كورد مه‌حكوومین له بازنه‌یه‌كدا كه كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ ئێمه‌ی كێشاوه بسووڕێینهوهو گرووپێكمان دژی گرووپێكی دیكه‌مان شه‌ڕو كێشه‌و دووبه‌ره‌كی‌و قین له دڵی بچێنین؟ ئایا كاتی ئه‌وه نه‌هاتووه كه ئێمه‌ش به پێی پێشكه‌وتنه‌كانی دنیا، به پێی ئاڵوگۆڕه‌كان كه ئێمه له ده‌ورووبه‌ری خۆماندا ده‌یبینین، به پێی ئه‌و ئاڵوگۆڕانه‌ی كه ئێستا له ئێران‌دا له ئارادایه‌و ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵكی ئێران نه‌ك هه‌ر ته‌نها خه‌ڵكی كورد، به‌ڵكوو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له پێكهێنانی رێژیمی كۆماری ئیسلامی‌دا له باری ئیدئۆلۆژی‌و له باری سیاسی‌و نیزامی‌دا یارو پشتیوانی كۆماری ئیسلامی بوون ئێستا له‌و رێژیمه بێزارن‌و به‌ریبوونی خۆیان له‌و رێژیمه راده‌گه‌ینن، له‌و كاته‌دا گه‌لی كورد چۆن ده‌كرێ فریوی پیلانه‌كانی ئه‌و رێژیمه بخوات. رێژیمێك كه وه‌فاداری بۆ وه‌فادارترین كه‌سانی خۆی نه‌بوو. هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌سه بیر له‌وه بكه‌ینه‌وه كه ئه‌و رێژیمه ته‌نانه‌ت رۆحمی به جه‌نازه‌ی مۆنته‌زێری نه‌كرد. مۆنتهزێرییهك كه زه‌مانێك جێنشینی خومه‌ینی بوو، مۆنتهزیرییهك كه یه‌كێك له گه‌وره مه‌رجه‌عه ته‌قلیده‌كانی ئایینی شیعه بوو، ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌نده‌ی پێ ره‌وا نه‌دیت كه له مزگه‌وته‌كاندا سهرهخۆشییهكی ئهمنو ئه‌مانی بۆ بكرێت. رێژیمێك كه رۆحمی نه‌كرد به ئیسلاح ته‌ڵه‌بانی نێوخۆی، ئه‌و ئیسلاح ته‌ڵه‌بانه‌ی كه 30 ساڵه هه‌وڵ ده‌ده‌ن له چوارچێوه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا، به پاراستنی قانوونی ئه‌ساسی‌و به پاراستنی وه‌لی فه‌قیه كه دوو كۆڵه‌كه‌ی ئه‌ساسی ئه‌و رێژیمه‌ن، ئاڵوگۆڕێكی زۆر كه‌م له‌و حكوومه‌ته‌دا پێك بێنن. هه‌موو شاهێدین كه ئێستا چ به سه‌ر ئه‌و ئیسلاح ته‌ڵه‌بانه دێنن‌و چۆن بێ حورمه‌تی‌و بێ رێزی به رێبه‌ره ئایینییهكانو به‌و خه‌ڵكه‌ی كه زه‌مانێك له شه‌ڕی ئێران‌و عێراقدا بۆ ئه‌و رێژیمه هه‌زاران به‌ڵایان به‌سه‌ر هاتووه ده‌كه‌ن. ئایا رێژیمێك كه به هه‌زاران كه‌س له رۆڵه شۆڕشگێڕه‌كانی گه‌لانی ئێران كه ئێستا له تاران رۆژانه له شه‌قامه‌كاندا ته‌زاهورات دهكهنو دژی ئه‌و حكوومه‌ته ئاماده‌ن گیان بده‌ن، حكوومه‌تێك كه متمانه‌ی به هیچ كه‌سێك نه‌ماوه، ره‌وایه كوردی زۆڵم لێكراوو به‌شخوراو له هه‌لومه‌رجێكی ئاوادا وه‌خۆ نه‌یه‌ته‌وه‌و دوژمنی خۆی به‌باشی نه‌ناسێت. ئێمه پێمان وایه كه رێژیمی كۆماری ئیسلامی له ماوه‌ی ئه‌و ساڵانه‌ی رابردوودا‌و ئێستاش هه‌میشه له فكری ئه‌وه‌دا بووه كه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێك له خه‌ڵكی كورد بۆ لای خۆی رابكێشێ‌و چه‌كداریان بكا به دژی رۆڵه‌كانی كورد، ته‌بلیغی دژی هێزه سیاسیه‌كان كردووه، ویستوویه‌تی پێیان بڵێ كه رێژیمی كۆماری ئیسلامی حورمه‌تی ئه‌وان ده‌پارێزێ. پشتیوانی‌یان لێ ده‌كا، به‌ڵام هێزه سیاسیه‌كانی كورد به دژی ئه‌وان كار ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر وایدابنێین له رابردوودا هێندێك هه‌ڵه له لایه‌ن هێندێك له كادر‌و پێشمه‌رگه‌كانی حیزب كه به دوور له سیاسه‌تی حیزبی دێموكرات عه‌مه‌لیان كردووه، رووی دابێت‌و دووچاری هه‌ڵه‌یه‌كیش بووبێتن، ئایا ئه‌وه‌ی دێنێ كه ئه‌وانه بۆ لای رێژیمی كۆماری ئیسلامی رابكێشێت. بۆیه پێم وایه ئێستا كاتی ئه‌وه گه‌یشتووه كه ئێمه له كوردستانی خۆشه‌ویستدا ئاشتیه‌كی گشتیی نه‌ته‌وایه‌تی رابگه‌ینین، خۆمان له‌و بازنه‌یه‌ی كه ئیشاره‌م پێكرد كۆماری ئیسلامی بۆی كێشاوین بۆ ئه‌وه‌ی كه گرووپێكمان دژی گرووپێكی دیكه به شه‌ڕ بدات‌و له‌و بازنه‌دا ههڵسووكهوتمان له‌گه‌ڵ ده‌كات خۆمان له‌و بازنه‌یه ده‌رباز بكه‌ین‌و وه‌كوو میله‌تێكی وشیار، وه‌كوو میله‌تێكی ئاگاه ئه‌وه بزانین كه هه‌ر ئێمه‌ی گه‌لی كوردین كه ده‌توانین پشت‌و په‌نای یه‌كتری بین، رێژیمه‌كان دێن‌و ده‌ڕۆن. حكوومه‌تی سه‌دام حسێن به‌هه‌موو توانا‌و عه‌زه‌مه‌ت‌و چهكو هێزی نیزامی‌و ئیمكاناتی ماددی رووخا‌و له‌به‌ین چوو، رێژیمی شا كه له سه‌رده‌مێكدا به‌هێزترین هێزی مه‌نته‌قه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بوو رووخا‌و له‌به‌ین چوو، رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێرانیش ئێستا به‌ره‌و رووخان ده‌ڕوا. ئه‌وه‌ی كه ده‌مێنێته‌وه ئێمه‌ی گه‌لی كوردین كه ده‌بێ پێكه‌وه بژین، ده‌بێ روومان هه‌بێ له دوا رۆژدا روو له یه‌كتری بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌بێ مێژووی خۆمان سه‌ر له نوێ بنووسینه‌وه. ئه‌و مێژووه تاڵه‌ی كه له رابردوودا رێژیمه دیكتاتۆره‌كان بۆ ئێمه‌یان نووسیوه‌ته‌وه‌و بۆ ئێمه‌یان دیاری كردووه بسڕینه‌وه، له به‌رامبه‌ر هه‌موو هه‌ڵه‌كاندا كه كراون ئاشتی رابگه‌یه‌نین، لێ بووردهییو سینگ فراوانیمان هه‌بێت به نیسبه‌تی یه‌كتر. حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له پێناو ئه‌و مهسهلهیهداو له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كورددا هه‌موو خه‌ڵكی كورد له كوردستانی ئێران به كورد ده‌زانێ، ئێمه وه‌كوو نه‌ته‌وه‌یه‌ك ئایینی جیاوازمان هه‌یه، شێوه‌زارو دیالیكتی جیاوازمان هه‌یه، بیروباوه‌ڕی جیاوازمان هه‌یه، چاك‌و خراپمان هه‌یه، به‌ڵام به هه‌موو مانه‌وه میله‌تی كورد پێك دێنین، ئه‌و میله‌ته ره‌نگه هه‌مووی له بڕگه‌یه‌كی مێژوویدا یان به‌شێك یان گرووپێكی چووكه‌ی له سه‌رده‌مێكدا به هۆكارگه‌لێك كه رێژیمه دیكتاتۆره‌كان بۆ ئێمه‌یان ره‌خساندووه، دووچاری هه‌ڵه‌بین، بۆیه ده‌بێ له هه‌ڵه‌ی یه‌كتری ببوورین، حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران ئاماده‌یه له نووسینه‌وه‌ی دووباره‌ی ئه‌و مێژووه‌دا هه‌نگاوی تازه هه‌ڵێنێته‌وه. ئێمه پێویستمان به‌وه‌یه كه له ئێستاوه بیر له داهاتووی كوردستان بكه‌ینه‌وه، داهاتوویه‌ك له نه‌مانی كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا. ئێمه ده‌بێ بیر له وێرانییه‌كانی كۆماری ئیسلامی بكه‌ینه‌وه كه هه‌ر وێرانیی شار‌و گوند‌و جاده‌و ئیمكانات نیه، به‌ڵكوو له وێرانیی زهینو فكر‌و بۆچوونێك كه له مێشكی به‌شێك له ئێمه‌دا پێكی هێناوه، ده‌بێ له‌و باره‌وه بیر بكه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پێویستمان به هه‌موو تاكه‌كانی كورد هه‌یه، هه‌موومان ده‌بێ ده‌ست بده‌ینه نۆژه‌ن كردنه‌وه‌ی فهرههنگو ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی كوردستان. ئێمه ده‌مانهه‌وه‌ێ كوردستانێك بینا بكه‌ینه‌وه له داهاتووداو له نه‌مانی كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا، كه چیدیكه كوڕی كورد مه‌جبوور نه‌بێ بۆ وه‌ده‌ست هێنانی مافی نه‌ته‌وایه‌تی خۆی، بۆ مافه سه‌ره‌تاییه ره‌واكانی خۆی ده‌ست بداته چهكو بچێته شاخ،و له حاڵه‌تێكی وادا هیچ هێزێك نامێنێت كه دژی ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه بێت‌و شه‌ڕ بكات.
ئێمه ئه‌گه‌ر له رابردوودا به ده‌ستی خۆمان‌و به پیلانی رێژیمه دیكتاتۆره‌كان له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ داب‌و نهریتو كولتوور‌و به‌هاو ئه‌رزشه‌كانی كورده‌واریدا خه‌راپه‌مان كردووه، له داهاتوودا ده‌بێ ئه‌وه قه‌ره‌بوو بكه‌ینه‌وه، ئێمه زۆرتر له باتی ئه‌وه‌ی كه خۆمان به رابردوو گرێ بدهینو له فكری تۆڵه كردنه‌وه دابین، ده‌بێ له فكری داهاتوودا بین، چۆن كوردستان بینا بكه‌ینه‌وه؟ چ سیاسهتو ره‌وش‌و هه‌ڵسووكه‌وتێك له‌گه‌ڵ یه‌كتر بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌و مێژووه ره‌شه كه رێژیمه دیكتاتۆره‌كان‌و یه‌ك له‌وان كۆماری ئیسلامی بۆ ئێمه‌یان نووسیوه‌ته‌وه، خۆمانی لێ ده‌رباز بكه‌ین.؟ حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا ده‌ست بۆ تاك تاكی گه‌لی كورد راده‌كێشێ، ئێمه پێمان وایه كه ئێستا ئێمه ده‌توانین ببین به سه‌رمه‌شقێك. نموونه‌یه‌ك له مه‌نته‌قه‌دا به لێبوردن، به له یه‌كتر خۆشبوون، به سینگ فراوانی. بۆیه ئه‌من له‌و ده‌رفه‌ته كه‌ڵك وه‌رده‌گرم كه گه‌لی كورد دڵنیا بكه‌مه‌وه كه حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له هیچ بارودۆخێكدا له فكری تۆڵه كردنه‌وه‌دا نابێ، به‌ڵكوو حیزبی دێموكرات هه‌موو گه‌لی كورد به هه‌موو تاكهكانیهوه به كورد حیساب دهكاتو پێمان وایه هه‌موو كوردێك ههستو سۆزی كوردایه‌تی له ده‌روونیدایه، ئێمه ده‌مانهه‌وێ ئه‌و ههستو سۆزه ده‌روونیه مه‌یدانی پێبده‌ین‌و په‌روه‌رده‌ی بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی كه بكه‌وێته خزمه‌تی گه‌لی كورد. چی دیكه هێزو توانای ئێمه‌ی كورد له پێناو وێرانی‌و كوشتار‌و دووبه‌ره‌كی‌و قین له‌دڵی به‌كار نه‌یه‌ت، ئێمه له‌و رێگایه‌وه‌و له‌و مه‌یدانه‌دا هه‌نگاو ده‌نێین، بۆیه دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه هه‌موو كه‌س له داهاتووی كوردستاندا له ژێر سایه‌ی حكوومه‌تێكدا كه كورد بۆ خۆی پێكی دێنێ له ئهمنو ئه‌ماندا ده‌بێ، كه‌س له فكری تۆڵه كردنه‌وه‌دا نابێ، بۆیه پێویسته هه‌موومان له سه‌رڕاوه به خۆماندا بچینه‌وه، بۆیه ده‌بێ هه‌موومان دووباره هه‌ڵه‌كانمان تیكرار نه‌كه‌ینه‌وه، له پێناو ئه‌و داهاتووه‌دا كه به داهاتوویه‌كی گهشو له پێناوی به‌خته‌وه‌ریی گه‌لی كورددا ده‌یبینم، به وه‌زیفه‌ی هه‌موو خه‌ڵكی وشیاری كوردی ده‌زانم كه له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا خوشك‌و براكانیان یارمه‌تی بده‌ن، كۆمه‌كیان بكه‌ن، رێنوێنیان بكه‌ن كه دووچاری هه‌ڵه نه‌بن. له‌و مه‌یدانه‌دا ئهركو وه‌زیفه‌ی كه‌سایه‌تییه ئایینیه‌كانی نیشتمانپه‌روه‌ره، ئه‌وانه‌ی كه له‌و ماوه‌یه‌دا فریوی رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێرانیان نه‌خواردووه‌و به خۆشییه‌وه له كوردستانی ئێران‌دا یه‌كجار زۆرن، له باری ئایینیه‌وه خه‌ڵك وشیار بكه‌نه‌وه كه له ئیسلامدا، له ئاییندا، له دێموكراسی‌دا مه‌سه‌له‌ی تۆڵه كردنه‌وه شتێكی جاییز نییه، به‌ڵكوو هه‌موو ئه‌وانه ته‌وسیه ده‌كه‌ن به لێبوورده‌یی به ته‌حه‌موڵی یهكترو هه‌ڵسووكه‌وتی شارستانیانه له‌گه‌ڵ یه‌كتری.
زۆربه‌ی ئێمه ئاگادارین گه‌نجه‌كانمان له‌گه‌ڵ بیر‌و بۆچوون‌و هه‌ڵسووكه‌وتی هێندێك له باب‌و براكانیان موافق نه‌بوونه، ئه‌وانه ده‌بێ له باتی ئه‌وه‌ی بایكۆتیان بكه‌ن، له باتی ئه‌وه‌ی كه بیان بوغزێنن، یارمه‌تی فیكریان بكه‌ن، قسه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌ن له‌و مه‌سه‌له‌یه ئاگاداریان بكه‌نه‌وه كه زه‌مانی ئه‌وه هاتووه ئێمه‌ش وه‌كوو گه‌لی كورد پێ بنێینه قۆناغێكی نوێ له ژیانی خۆمان، ئێمه ناتوانین به‌خته‌وه‌ری به ده‌ست بێنین، ناتوانین متمانه له وڵاته‌كه‌ی خۆماندا به ده‌ست بێنین تاكوو له‌گه‌ڵ یه‌كتری دڵمان پاك نه‌بێته‌وه. رووناكبیرانی گه‌لی كورد له‌و پێوه‌ندییه‌دا ئه‌ركی قورسیان له‌سه‌ر شانه، ده‌بێ له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا هه‌وڵی زۆر بده‌ن، كاری زۆر بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه به‌ره‌به‌ره كه له رووخانی كۆماری ئیسلامیی ئێران نزیك ده‌بینه‌وه دڵه‌كانمان لێك پاك بێته‌وه، به باوه‌شی ئاوه‌ڵاوه یه‌كتر له باوه‌ش بگرین‌و هه‌موو ده‌ست بده‌ینه ده‌ستی یه‌ك بۆ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی كوردستان، بۆ به‌خته‌وه‌ری ئه‌و میلهتهمان كه شایسته‌یه‌تی به‌خته‌وه‌ر بێ، بۆ خۆشه‌به‌ختی میله‌تێك كه ساڵانێكی دوور‌و درێژ له ژێر پیلانی رێژیمه دیكتاتۆره‌كان‌و گرینگتر له هه‌مووان رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران چه‌وساوه‌ته‌وه، به‌لاڕێدا براوه، فریودراوه. ئێمه ده‌بێ قه‌ره‌بووی ئه‌و خهسارهتو زه‌ره‌رانه بكه‌ینه‌وه كه له رابردوودا له خهلكهكهمان كه‌وتووه‌و ئه‌مه‌ش كاری هه‌موومانه، هه‌موومان ده‌بێ ده‌ست بدهێنێ، ئه‌مه‌ن هیوادارم له داهاتوودا هه‌موومان پێكه‌وه هه‌نگاو بنێین بۆ كوردستانێك كه هه‌موومان ئاره‌زوومان هه‌یه، به‌ڵام له ئێستاوه ده‌بێ هه‌نگاوی بۆ ههڵگرینو زه‌مینه‌و فه‌زای كوردستانێكی ئه‌وتۆ كه ئاره‌زوومانه پێكی بێنین‌و من ئه‌و توانایه‌و ئه‌و هێزو ئه‌و رووناكبیری‌و تێگه‌شتنه له یه‌ك یه‌كی میله‌تی كورددا ده‌بینم بۆیه داوا ده‌كه‌م هه‌موومان پێكه‌وه ده‌ست بدهێنێو خۆمان له وه‌زعیه‌تێكی كه بۆیان پێك هێناوین رزگار بكه‌ین‌و به‌ره‌و ئایه‌نده‌یه‌كی روون حه‌ره‌كه‌ت بكه‌ین. له پێناو ئه‌و ئایهندهیهدا ئێمه زۆر گهشبینینو پێمان وایه كه به ته‌جره‌به وه‌رگرتنی هه‌موومان له رابردوو، له رابردوویه‌ك كه بۆ خۆمان تێدا بووین له كوردستانی ئێران له رابردوویه‌ك كه نه‌ته‌وه‌ی كورد له به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان تێدا بووه، له خاڵه لاواز‌و به‌هێزه‌كان شت فێربین‌و به فێربوون له‌و رابردوویه رێگای داهاتوومان رووناك بكه‌ینه‌وه‌و هه‌نگاو به‌ره‌و پێش بنێین له‌و پێوه‌ندیه‌دا ئاره‌زووی سهركهوتنو سڵامهتیو خۆشبه‌ختی بۆ هه‌موو ئێوه‌ی ئازیز ده‌كه‌م. زۆر سپاس له هه‌موو ئێوه خۆشه‌ویستان كه له‌و ماوه‌یه‌دا گوێتان له قسه‌كانم گرت.