سه‌رله به‌یانیی رۆژى دووشه‌ممه 7/10/88، هه‌یئه‌تێكی حیزبی رێكه‌وتنی دێموكراتی كوردی سوریه (ئه‌لویفاق) به سه‌رپه‌رستیی به‌ڕێز نه‌شئه‌ت محه‌ممه‌د، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی‌و به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كان‌و به هاوڕێیه‌تی چه‌ند كه‌س له ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تیی ئه‌و حیزبه، سه‌ردانی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانیان كرد‌و له لایه‌ن هه‌یئه‌تێكی حیزبه‌وه به سه‌رپه‌رستیی سكرتێری گشتیی حیزب به‌ڕێز مسته‌فا هیجری‌یه‌وه پێشوازییان لێ‌كرا.
له دانیشتنێكی دۆستانه‌ی نێوان هه‌ر دوو حیزبی دۆستدا، ره‌وشی سیاسیی كورد به‌گشتی باس كرا‌و رووداوه‌كانی په‌یوه‌ندی‌دار به پرسی كورد له توركیه، سوریه، ئێران‌و عێراق خرایه به‌ر باس‌و له‌م لێكدانه‌وه سیاسی‌یه‌دا، هاوكاریی هێزه سیاسییه‌كانی كورد‌و هه‌ڵوێستی به‌جێ‌یان له ئاست ئه‌م ئاڵ‌وگۆڕه سیاسیانه‌وه وه‌ك خاڵێكی ئه‌رێنی ئاماژه‌ی پێكرا.
هاوڕێیانی حیزبی ویفاق له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێسته سیاسی‌و نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، سپاسی خۆیان پێشكه‌ش به وه‌ڤدی حیزب كرد. هه‌روه‌ها وتیان له خه‌باتی سیاسی‌و نه‌ته‌وه‌یی‌دا پشتیوانی سیاسی‌و مه‌عنه‌ویی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران شوێندانه‌ر بووه‌و له خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی‌یه نه‌ته‌وه‌یی‌و نیشتمانی‌یه‌كانی كورددا بووه.
له‌م په‌یوه‌ندی‌یه‌دا به‌ڕێز هیجری سپاسی ئه‌و هه‌سته پیرۆز‌و دۆستانه‌یه‌ی ئه‌وانی كرد‌و جارێكی دیكه له‌سه‌ر سیاسه‌ته‌كانی حیزب بۆ هاوكاری‌و هاوخه‌باتی له‌گه‌ڵ هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان پێی داگرته‌وه.