ژماره‌یه‌ك له مامۆستایانی زانكۆی سه‌لاحه‌دینی شاری هه‌ولێر كه له مامۆستایانی كوردی رۆژهه‌ڵات‌و باشووری كوردستان پێكهاتبوون، رۆژی شه‌ممه 27/12/2009، سه‌ردانی بنكه‌ی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانیان كرد‌وله لایه‌ن هه‌یئه‌تێكی حیزبه‌وه به سه‌رپه‌رستیی به‌ڕێز سكرتێری گشتیی حیزب، مسته‌فا هیجری، پێشوازییان لێ‌كرا.
له‌و دانیشتنه‌دا وێڕای به‌رز نرخاندنی زه‌حمه‌ت‌و رۆڵی گرینگی مامۆستایانی زانكۆ له پێ‌گه‌یاندنی نه‌وه‌یه‌كی وشیارو تێگه‌یشتوو، له‌سه‌ر گۆڕینه‌وه‌ی زانیاری له ئاستی مامۆستایانی زانكۆكانی به‌شه‌كانی كوردستاندا پێ‌داگیرایه‌وه. هه‌روه‌ها گرینگی‌دان به زمانی كوردی شان به شانی زمانه پێگه‌یشتووه‌كانیتر، خرایه به‌ر باس.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا له‌سه‌ر كاریگه‌ریی زانكۆكان له سه‌ر حكوومه‌ت‌و یاسا ئاڵ‌وگۆڕی بیروڕا كرا. هه‌روه‌ها پێویستی خۆپێگه‌یاندن‌و وشیاركردنه‌وه‌ی هه‌رچی زیاتری كۆمه‌ڵگا باسێكیتری ئه‌و دانیشتنه بوو كه هه‌ردوو هه‌یئه‌ت له‌سه‌ر ئه‌و باسانه لێدوانه‌كانی خۆیانیان پێشكه‌ش كرد.
هه‌یئه‌تی میوان بریتی بوون له: د. محه‌ممه‌د شوانی، مامۆستا هیوا حاجی، مامۆستا ره‌حیم سورخی، مامۆستا محه‌ممه‌د ره‌وه‌ندی‌و مامۆستا هه‌ژار ره‌حیمی.