Javascript DHTML Drop Down Menu Powered by dhtml-menu-builder.compt type="text/javascript">
دیداری‌ كاك مسته‌فا هیجری‌‌و كاك عومه‌ر ئیلخانی‌زاده‌

رۆژی‌ چوارشه‌ممه‌ رێكه‌وتی‌ 2ی‌ پووشپه‌رَی‌ 1389ی‌ هه‌تاوی‌ هه‌یئه‌تێكی‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران به‌ سه‌رپه‌ره‌ستی‌ به‌ڕێز كاك مسته‌فا هیجری‌ سكرتێری‌ گشتی‌ حیزب، سه‌ردانی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ زه‌حمه‌تكێشانی‌ كوردستانی‌ كرد‌و له‌ لایه‌ن هه‌یئه‌تێكی كۆمه‌ڵه به سه‌رپه‌ره‌ستی‌ به‌ڕێز كاك عومه‌ر ئیلخانی‌زاده‌ سكرتێری‌ گشتی‌ كۆمه‌ڵه‌‌وه ‌ پێشوازی‌یان لێ‌ كرا.

به‌شداری‌ كاك مسته‌فا هیجری‌ له‌ پرسه‌ی‌ مه‌رحوومی‌ شێخ موختاری‌ نه‌قشبه‌ندی‌

به‌یانی‌ رۆژی‌ چوارشه‌ممه‌ رێكه‌وتی‌ 2ی‌ پووشپه‌ڕی‌ 1389ی‌ هه‌تاوی‌ هه‌یئه‌تێكی‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران به‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هاوڕێی‌ به‌ڕێز كاك مسته‌فا هیجری‌ سكرتێری‌ گشتی‌ حیزب به‌شداری‌ له‌ پرسه‌ی‌ مه‌رحوومی‌ شێخ موختاری‌ نه‌قشبه‌ندی‌ كرد،‌و له‌ لایه‌ن به‌ڕێز شێخ مادیح كوڕی‌ مه‌رحوومی‌ شێخ عوسمانی‌ نه‌قشبه‌ندی‌ (سڵاوی‌ خوای‌ لێ‌ بێ‌)‌و كۆمه‌ڵێك له‌ شێخانی‌ نه‌قشبه‌ندی‌‌و مامۆستایانی‌ ئایینی‌یه‌وه‌ پێشوازی‌یان لێ‌ كرا.

دیداری‌ به‌ڕێز كاك مسته‌فا هیجری‌ له‌ كۆمه‌ڵه‌

به‌یانی‌ رۆژی‌ سێ‌شه‌ممه‌ رێكه‌وتی‌ 18ی‌ جۆزه‌ردانی‌ 1389ی‌ هه‌تاوی‌ هه‌یئه‌تێكی‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران به‌ سه‌رپه‌ره‌ستی‌ به‌ڕێز كاك مسته‌فا هیجری‌ سكرتێری‌ گشتیی‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران سه‌ردانی‌ ده‌فته‌ری‌ سیاسی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ شۆڕشگێری‌ زه‌حمه‌تكێشانی‌ كوردستانی‌ ئێرانیان كرد‌و له‌ لایه‌ن هه‌یئه‌تێكی‌ كۆمه‌ڵه‌ به‌ سه‌رپه‌ره‌ستی‌ به‌ڕێز كاك عه‌بدوڵڵا موهته‌دی‌ سكرتێری‌ گشتیی‌ پێشوازی‌یان لێ‌ كرا.

پێشوازی به‌ڕێز كاك مسته‌فا هیجری له هه‌یئه‌تێكی هاكپار

سه‌رله‌به‌یانیی‌ روَژی پێنجشه‌ممه‌، رێكه‌وتی 13ی جۆزه‌ردانی 1389ی هه‌تاوی، هه‌یئه‌تێكی حیزبی "هاكپار"ی باكوری كوردستان كه‌ پێك هاتبوون له‌ به‌ڕێزان بایرام بوزیل، سه‌رۆكی گشتیی‌ هاكپار‌، فه‌همی ده‌میر جێگری سه‌رۆك‌و فه‌همی ئاتماجا، ئه‌ندامی هاكپار، سه‌ردانی به‌ڕێز كاك مسته‌فا هیجری، سكرتێری گشتیی‌ حیزبی دێموكراتى كوردستانى ئێرانيان كرد .

به‌شداری‌ سكرتێری‌ گشتی‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران له‌ سێهه‌مین كۆنگره‌ی‌ یه‌كیتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان

له‌سه‌ر بانگیشتنی‌ یه‌كیه‌تی‌ نیشتمانی‌ كوردستان كاك مسته‌فا هیجری‌ سكرتێری‌ گشتی‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران به‌شداری‌ له‌ سێهه‌مین كۆنگره‌ی‌ ئه‌و حیزبه‌ی‌ كرد، كه‌ له‌ رۆژی‌ سێ‌شه‌ممه‌ 11/3/1389ی‌ هه‌تاوی‌ به‌رابه‌ر به‌ 1/6/2010ی‌ زایینی‌ له‌ 35مین ساڵڕۆژی‌ دامه‌زرانی‌ یه‌كیتی‌ نیشتمانی‌ كوردستاندا پێكهات‌و په‌یامی‌ پیرۆزبایی‌ ده‌فته‌ری‌ سیاسی‌ حیزبی‌ به‌و بۆنه‌وه‌ پێشكه‌ش به‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ ئه‌و حیزبه‌ كرد.

ده‌قی‌ وته‌كانی‌ به‌‌رێز كاك مسته‌فا هیجری‌، له‌ رێوڕه‌سمی‌ شه‌ست‌و پێنجه‌مین ساڵیادی‌ دامه‌زرانی‌ حیزبدا
مسته‌فا هیجری‌: ئامانجی ئێمه‌، پێكهێنانی ئێرانێكی دێموكراتیكی فێدراڵه‌
راپۆرتی‌ سیاسیی‌ به‌ڕێز كاك مسته‌فا هیجری‌، سكرتێری‌ گشتیی‌ حیزبی‌ دێمۆكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران له‌ پلۆنۆمی‌ هه‌شته‌می‌ كومیته‌ی‌ ناوه‌ندیدا
وتاری سکرتێری گشتیی حدکا له‌سه‌ر باسه‌کانی پلینۆمی هه‌شته‌می کۆمیته‌ی ناوه‌ندی (ده‌نگ و ره‌نگ)
كوشتاری‌ كورد به‌ ده‌ستی‌ كورد، نێوه‌رۆكی‌ سیاسه‌تی‌ چه‌كدار كردنی‌ خه‌ڵك له‌ لایه‌ن كۆماری‌ ئیسلامی‌یه‌وه
راپۆرتی‌ سیاسیی‌ سكرتێری‌ گشتیی‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران بۆ پلینۆمی‌ حه‌وته‌م
په‌یامی‌ سكرتێری‌ گشتیی‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران به‌بۆنه‌ی‌ 64ـه‌مین ساڵڕۆژی‌ دامه‌زرانی‌ حیزبه‌وه‌
راگه‌یه‌ندراوی‌ ده‌فته‌ری‌ سیاسیی‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران به‌ بۆنه‌ی‌ كۆتایی‌ هاتنی‌ پلینۆمی‌ نۆهه‌م
به‌یاننامه‌ی‌ ده‌فته‌ری‌ سیاسی‌ سه‌باره‌ت به‌ ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌چوونی‌ ده‌یه‌مین شانۆی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌ركۆماری‌ له‌ ئێران‌و ئاكامه‌كانی‌
یا كه‌ڵه‌شێره‌كه‌ی‌ بنده‌ستت یان قورئانه‌كه‌ی‌ سه‌رسینگت

چاوخشاندنێك به‌ سه‌ر یه‌ك ساڵی‌ رابردوو له‌ ئێران‌دا له‌ روانگه‌یه‌كی‌ دیكه‌وه‌!

بزووتنه‌وه‌ی‌ سه‌وز‌و ئه‌ركه‌كانی‌ به‌رده‌می‌

13ی‌ خه‌زه‌ڵوه‌ر هه‌نگاوێكی‌ دیكه‌ به‌ره‌و پێش

ده‌قی‌ وته‌كانی‌ به‌ڕێز كاك مسته‌فا هیجری‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ یه‌كیه‌تیی‌ لاواندا

All Rights Reserved sikirter.org 2009 ©